کەشناسیی هەرێم: تاوەباران و گۆڕانکاری لە پلەی گەرمادا ڕوودەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمان بەگشتی پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەکان، بەتایبەت لە سنووری سلێمانی و سۆران.

ڕوونیشیکردەوە، ئەمڕۆ شەممە پلەی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە و سبەینێ یەکشەممە 2-3 پلە نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی یەکشەممە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر: 40° | سلێمانی: 38° | دهۆک: 39° | هەڵەبجە: 40° | گەرمیان: 43° | حاجی ئۆمەران: 31°

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر پێشمەرگە دەکەین

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بەتوندی هێرشی سەر بارەگایەکی پێشمەرگە ئیدانەدەکەین”. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە…
Total
0
Share