ئیسماعیل کوێخا عەزیز، سەرۆکی عەشیرەتی چوغەڕەشی لە هۆزی شێخ بزێنیی سنووری کەرکوک، وازهێنانی خۆی و بنەماڵەکەی لە ڕیزەکانی پارتی ڕاگەیاند.
سەرۆکی عەشیرەتی چوغەڕەشی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، “من، کوێخا ئیسماعیل کوێخا عەزیز، سەرۆکی عەشیرەتی چۆغەڕەشی، لە هۆزی شیخ بزێنی دەستلەکارکێشانەوە و وازهێنانی خۆم و بنەماڵەکەم لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەیەنم، چیتر هیچ پەیوەندییەکمان بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نامێنێت”.
دەشڵێت، “خۆمان لەو کەسانە زۆر بە پارتیتر زانیوە کە لە ئێستادا لە سنووری کەرکوک حوکمی پارتی دەکەن، بەڵام زۆر بەداخەوە ئەوەی پارتی عەیارە 24 بێت لەم ناوچەیە، جێگەی نابێتەوە و پشتگوێخراوە، ئێمەش گەیشتینە ئەو بڕوایەی کە لە سنووری کەرکوک لە پارتی زیادین، باشترین ڕێگەچارەش ئەوەیە دەست لە هەموو کاروبارە حزبییەکان بکشێنمەوە.”