د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: تا ئێستا هیچ کەسێک گلەیی لە بەنزینی 750 دیناری نەبووە

پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایدەکات، تا ئێستا هیچ کەسێک گلەیی لە بەنزینی 750 دیناری نەبووە و یەکێک لە ئەولەوییەتی کارەکانمان پاراستنی نرخەکەیەتی.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئەولەوییەتی کارەکانمان پاراستنی کوالێتیی بەنزین، خستنەڕوو و نرخەکەیەتی، تیمەکانی قائیمقامییەت بەردەوام سەرقاڵی چاودێریکردنن، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک گلەیی لە بەنزینی 750 دینارە نەبووە.

وتیشی، ئەوەی بۆچوونە نەرێنیانەی سەبارەت بە بەنزین دەخرێنەڕوو هەندێک لێکدانەوەی تاکەکەسین، بەهیواین هاووڵاتییانیش هاوکارمان بن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share