تـ.ـەرمی پێشمەرگەکەی پـ.ـارتی گەیشتەوە پزیشکی دادی سلێمانی

تـ.ـەرمی ئەو پێشمەرگەیەی پـ.ـارتی، کە لەسەر کۆمێنت نووسینێک کـ.ـوژرابوو، گەیشتەوە پزیشکی دادی سلێمانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، تـ.ـەرمی پێشمەرگە و ئەندامێکی پارتی، کە لە هەولێر دەستگیرکرابوو، کەمێک لەمەوبەر گەیەندرایە پزیشکی دادی سلێمانی، بە وتەی کەسوکارەکەی، ئەو پێشمەرگەیە ڕۆژی 2ی نیسانی 2026، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە لەسەر کۆمێنت نووسین دەستگیرکرابوو.

هاوکات، لە ئێستادا کەسوکارەکەی گوماندەکەن بەهۆی ئـ.ـەشکەنجەی زۆرەوە لە زیندان، گـ.ـیانیلەدەستدابێت، هەرچەندە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بە کەسوکارەکەیان ڕاگەیاندووە، خۆی کـ.ـوشتووە، هەروەها بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە کە نابێت بۆ هیچ میدیایەک قسەبکەن، کەسوکارەکەشی ئەوە ڕەتدەکەنەوە و ڕایانگەیاندووە، کوڕەکەیان لەژێر ئـ.ـەشکەنجەدا کـ.ـوژراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایش بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: ئەمڕۆ دوا وادە نییە بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان 

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان روونکردەوە دەدات و دەڵێت. عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای…
Total
0
Share