لەمەودوا دەتوانیت لە هەر کارتێکی عێراقییەوە پارە بخەیتە سەر هەژماری ئێف ئای بی

بانکی دیجیتاڵیی ئێف ئای بی ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا بەشداربووانی ئەو بانکە، بە چەند هەنگاوێکی ئاسان و خێرا و لە هەر کارتێکی بانکیی عێراقییەوە، دەتوانن پارە بخەنە سەر هەژمارەکەیان بەبێ هیچ عمولەیەک.

هەنگاوەکان بەم شێوەیەن:

– لە ئەپەکەوە (پارەدانان) دابگرە

– (پارەدانان بە کارت) دابگرە

– (جۆری کارتەکە) هەڵبژێرە

– بڕی پارەی زیادکراو بنووسە و ناسنامەکەت پشتڕاست بکەرەوە

– وردەکاریی کارتەکەت بنووسە (ناو و ژمارەی سەر کارتەکەت)

بەم شێوەیە، لەمەودوا مووچەخۆران دەتوانن لە هەر بانکێکی عێراقییەوە، بەم چەند هەنگاوەی باسکرا، مووچەکانیان بخەنە سەر هەژماری ئێف ئای بی بەبێ هیچ عمولەیەک و هەرکاتێک ویستیان، پارەکە ڕابکێشن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share