کۆمپانیای دانەغاز، رایگەیاند، هێرشەکەی سەر کۆرمۆر بە مووشەک ئەنجامدراوە.
کۆمپانیای دانەغاز لە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “کۆمپانیای دانە غاز (PJSC) بازاڕ ئاگاداردەکاتەوە کە کۆگایەکی عەمبارکردنی شلەمەنی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە مووشەک بە ئامانج گیراوە”.
دەشڵێت، هیچ زیانێکی گیانی بەر کارمەندان نەکەوتووە، پرۆسەی بەرهەمهێنان بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە راگیراوە.
باس لەوەش دەکات، لە هەماهەنگیی بەردەوامداین لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و لە کاتی گونجاودا زانیاری و نوێکاریی زیاتر بە بازاڕ رادەگەیەنین.