كاروان ستونی، وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌مه‌به‌ستی كاراكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی عومره بۆ ساڵی 2026، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له ساڵی 2025 گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا كراوه، به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر كاركردنیان تاوه‌كو ده‌رچوونی ڕێنمایی نوێ.
ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش ده‌كاته‌وه، كه له ساڵی 2025 گرێبه‌ستیان نه‌كردووه، یاخود تازه دامه‌زراون و مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه، به‌پێی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ساڵی 2025 گرێبه‌ستی كاتی‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ی ڕێنمایی نوێ ده‌رده‌چێت.
کاروان ستونی وتیشی، “ئه‌م بڕیارانه له ئەمڕۆوه 19ـی 8ـی 2026ـەوە جێبه‌جێده‌كرێن”.