کارکردن بۆ تەواوکردنی قۆناغ بە قۆناغی پڕۆژەی ئاوی ئۆهیتان لە دەربەندیخان بەردەوامە.
پڕۆژەکە لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بڕی نۆ ملیۆن دۆلار لەسەر بەخشینی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی سلێمانی ئەنجامدەدرێت و لەئێستادا بە چڕی کاری تێدادەکرێت.
پڕۆژەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە سەرپەرشتیی دەکرێت تاوەکو دوایین قۆناغی.