شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، ئەگەرێکی کراوە هەیە ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک باران ببارێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمانی ناوچەکانمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە چەند شوێن و ناوچەیەکیش، لەوانە سلێمانی، ئەگەر هەیە بە ڕێژەیەکی کەم باران ببارێت.
وتیشی، لە ناوچە شاخاوییەکان دەرفەتی چڕبوونەوەی هەور زیاترە و ئەگەر هەیە تاوەبارانی مامناوەند ببارێت.