ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، دووسبەی عێراق دەستدەکاتەوە بە کۆکردنەوەی داهات و پێشبینیدەکەین کە هاتنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سبەینێ لە عێراق پشووی ڕەسمییە و ناتوانن داهات کۆبکەنەوە، دوو سبەی پێنجشەممە حکومەتی فیدراڵ دەستدەکات بە کۆکردنەوەی داهات.
وتیشی، لەسەر ئەم بنەمایە، دەتوانین بڵێین ڕۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی تەمموز خەرجدەکرێت.