لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 200 هەزار مەتر دووجا قیرتاو کراوە

لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان.

توانا بەهادین، لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی و شارەوانیی سلێمانی، لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 200 هەزار مەتردووجا لە شەقامەکانی سلێمانی، قیرتاو کراوە.

وتیشی، لە ئێستادا بە چوار تیمەوە لە کارکردنداین، تیمێک سەرقاڵی نۆژەکردنەوەیە، تیمێک سەرقاڵی چاککردنی چاڵ و چۆڵییەکان، دوو تیمی دیکەش سەرقاڵی ئامادەکردنی قیرن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share