دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لە رۆژی هەینییەوە یەکەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ روو لە ناوچەکە دەکات و پلەی گەرمی بە شێوەی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، لە رۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی گەرما روو لە عێراق دەکات و پلەی گەرمی روو لە بەرزبوونەوە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچەکانی باکوور پلەی گەرمی لەنێوان (44-46) پلە و لە ناوچەکانی ناوەڕاست لەنێوان (49-50) پلە و لە ناوچەکانی باشوور (49-52) پلەدا دەبێت.
ئاشکراشیکرد، شەپۆلەکە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و بۆ دواتر کاریگەرییەکەی لاواز دەبێتەوە.