شارەزایەکی کەشناسی، ڕایگەیاند، لە سلێمانی و چەند ناوچەیەک خێرایی با زیاددەکات.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە شاری سلێمانی و ناوچەی جیاجیای هەرێمی کوردستان مەودای نیوەڕۆ بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ هەندێک کات خێرایی با زیاددەکات.
وتیشی، ئاراستەی با ڕۆژئاوا دەبێت، خێرایی با 25 بۆ 45 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و بەپێی شوێن و کات گۆڕانکاری ڕوودەدات .