کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی دایک و کوڕێک دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 7ی کانوونی دووەمی 2025 لە ئەنجامدانی تاوانێکی کوشتن لە بەغداد ئاگادارکراینەوە، کە دوو تۆمەتبار لە شاری بەغداد هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی دایک و کوڕێک و تەرمەکانیان سووتاندووە و فڕێیانداوەتە رووبارێکەوە و بڕی 200 هەزار دۆلاریان بردووە، دواتر لە لایەن دادگای(کەرخ لە بەغداد) فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.
دەشڵێت، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە یەکێک لە تۆمەتبارەکان بۆ شاری هەولێر هەڵات، لە لایەن تیمەکانمانەوە شوێنی خۆحەشاردانی دەستنیشانکرا و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمانکرد.
باس لەوەشدەکات، تۆمەتباری دووەم کە دەکاتە زاوای تۆمەتباری ناوهاتو لە شاری بەغداد خۆی حەشارداوە.