وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی سورە لەسەر فشاركردنە سەر ئێران و دەشڵێت، “كۆتاییەكی باش چاوەڕوانی داهاتووی تاران ناكات”.
ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میانەی لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بەردەوامن لە گۆشەگیركردی ئابوورییانەی ئێران و داخستنی سەرتاسەری ئەو ڕێگایانەی داهات بۆ تاران دابیندەكەن.
وتیشی، “شانبەشانی ئیدارەی سەرۆك ترەمپ سوورین لەسەر فشاركردن لە ئێران و لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەكانمان لە هەماهەنگیداین لەپێناو ئیفلیجكردنی زیاتری داهاتیی ئابووری تاران”.
جەختی لەوەشكردەوە، “دڵنیایی دەدەینە هەمووان كە ئەو كەس و لایەنانەی لەڕووی ئابوورییەوە هاوكار و پاڵپشتیی دەگەیەننە ئێران، ڕووبەڕووی سزای توند دەبنەوە و هەروەها بەردەوامی ئێرانیش لە پاڵپشتیكردنی تیرۆر لە ناوچەكە دەبێتە هۆی وێرانبوونی زیاتری ئەو وڵاتە و كۆتاییەكەی باشیش چاوەڕوانی داهاتووی ناكات”.