لەبارەی ڕێككەوتنی 60 ڕۆژە و سزا كاریگەرەكانی سەر ئێران، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا زانیاریی نوێی ئاشكرا كرد.
سكۆت بێست، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لەمیانەی لێدوانێكدا ڕایگەیاند، لەوانەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێككەوتنی نێوان وڵاتەكەی و تاران ئەنجامبدرێت.
وتیشی، “ئێرانمان سڕكردووە و دەستمان لە بینەقاقایان گیركردووە تەنانەت ئێستا ناشتوانن مووچەی سەربازەكانیان بدەن و ئابووری ئەو وڵاتەمان وێرانكردووە”.
جەختی لەوەشكردەوە، “بەردەوامدەبین لەسەر فشارە ئابوورییەكانمان بۆسەر ئێران و تا كاتی ڕێككەوتنی كۆتاییش سزاكانمان قورستردەبن”.