قوربانییانی بەلەمە نوقمبووەكەی یۆنان بەرزبووەوە بۆ 16 كۆچبەر

ڕۆیتەرز ئاماری نوێی قوربانییانی بەلەمە نوقمبووەكەی یۆنان بڵاودەكاتەوە، قوربانییەكان بۆ 16 كۆچبەر بەرزبوونەتەوە، زۆربەیان پیاون و منداڵێكیشیان تێدایە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ئێشكگری كەناراوەكانی یۆنانی گواستووەتەوە، لانیكەم 16 كۆچبەر بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەكەیانەوە لە نزیك دوورگەی بارۆس-ی یۆنانی خنكاون.

ڕووداوەكە دوێنێ هەینی بووە و لە هەفتەی ڕابردوودا ئەوە سێیەم ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمی كۆچبەران بوو لە ئاوەكانی یۆنان ڕووبدات.

بەپێی ڕۆیتەرز، هەر لە شەوەوە لایەنە پەیوەندیدارەكانی یۆنان لە دەریا و ئاسمانەوە دەستیانكردووە بە پرۆسەی گەڕان و ڕزگاركردنی كۆچبەرەكان.

تا ئێستا تەرمی 16 كۆچبەری ئەو بەلەمە نوقمبووە دەرهێنراونەتەوە، 12یان پیاون، سێ ژن و منداڵێكیشیان تێدایە.

پێشبینی دەكرێت 80 كۆچبەر لەسەر بەلەمەكە بووبن، ئێشكگری كەناراوەكانی یۆنان دەڵێت، لە توركیاوە بەرەو ئیتاڵیا دەڕۆیشتن.

بابەتی پێشتر

هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی هەشت مانگدا 6 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

چوار یاریزانی بەرشلۆنە لە پێكان چاكبوونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك ژاپۆنی هەژاند

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.8 پلەی ڕێختەری باكووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند. نوسینگەی نیشتیمانیی كەشناسیی ژاپۆن ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی نیسان…
Total
0
Share