عەلی زەیدی ڕایگەیاند، جینۆسایدی ئێزیدییەكان یەكێكە لە قێزەونترین كاراساتەكان کە مێژوو بەبیری ویژدانی مرۆڤایەتیی دەهێنێتەوە.
عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەكاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “وەفا بۆ قوربانییەكان بە بەدیهێنانی دادپەروەری و ئاشكراكردنی چارەنووسی ڕفێندراوان دەبێت”.
وتیشی، “جێنۆسایدی ئێزیدییەكان قێزەونترین تاوان بوو كە ویژدانی مرۆڤایەتیی هەژاند و پێویستە ژینگەیەكی ئەمنی و كارگێڕی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان ئێزیدییەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دابین بكرێت و دەوڵەت وەك پارێزەری مافی هەموو پێكهاتەكان دەمێنێتەوە و كار بۆ چەسپاندنی ئاسایش دەكات”.