بافڵ جەلال تاڵەبانی، ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام لە خەمی شەنگالدایە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، داگیرکردنی شەنگال و کۆمەڵکـ.ـوژیی خوشک و برا ئێزدییەکان زامێکی لەبیرنەکراوە و هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا لەگەڵ کەسوکارمان دەوەستین و یادی هەموو ئەو ئازیزانەمان دەکەینەوە کە بوونە قوربانی و یادەوەرییان بەرزڕادەگرین.
دەشڵێت، هەنگاوەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەوروبەری و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان لە ئاستی ئەو زامە قوڵەی ئێزدییەکان نییە، هیوادارین ئەم ساڵیادە هاندەری هەموو لایەک بێت بۆ یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان تاوەکو لە ئاست دڕندەیی ئەم تاوانەدا، ئاوڕی جدیتر لەو ناوچەیە و خەڵکەکەی بدرێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام لە خەمی شەنگالدایە تاوەکو لە دەرەوەی ململانێ سیاسییەکان هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ سڕینەوەی ئاسەواری ئەو تـ.ـاوانە و ببینە هیوا بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆیان.