سەرۆكی ئەمریكا: لێدان لە تاران ئەگەرێكی بەهێز و كراوەیە

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، لەسەر داوای ئێرانییەكان و بەشێك لە وڵاتانی هاوپەیمان هێرشە مێژووییەكەیان دواخستووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئێرانییەكانی باش لەوە تێگەیشتبوون كە ئامادەكارییەكان بۆ وەشاندنی گورزێكی كوشندە كۆتاییان پێدەهێنێت، بۆیە داوای دانوستان و ڕێككەوتنیان كردووە كە ناوی ناوە “داماڵینی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران”.

وتیشی، “بەشێك لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوپەیمانەكانمان و بەتایبەت سعودیە؛ داوایانكرد هەوڵێكی دیكە لەگەڵ ئێران بدرێت بۆ ئەوەی ڕێككەوتنێك واژوو بكات، چونكە ئێرانییەكان لە بەهێزی ئەم هێرشانە تێگەیشتبوون و هاوپەیمانەكانیشمان ڕێككەوتن لە جەنگ بە باشتر دەزانن و ئێمەش ئەو دەرفتەمان بەخشییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی تەسنیم: فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیسـ.ــرائیلمان لە تەبرێز خستەخوارەوە

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیسرائیلیان لە تەبرێز خستەخوارەوە. ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئـ.ـێران، بڵاویکردەوە، هێزەکانى بەرگریی ئاسمانیی ئـ.ـێران…
Total
0
Share