وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، ناوی سەرجەم سێ یەكەمەكانی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی ڕەسمی، ناوی سێ یەکەمەکانی ساڵانی رابردووی زانکۆکان، هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، تاوەکو بودجەی پێویستیان بە مەبەستی دامەزراندن، بۆ دابینبکرێت.
نووسراوەکە ژمارە 12723ە و واژووی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، تیایدا هاتووە، “داتا و زانیاریی سەرجەم سێ یەکەمەکانی دەرچووانی ساڵانی 2017 بۆ 2025 لەگەڵ هەڵگرانی بڕوانامەی دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا کە تاوەکو ئێستا دانەمەزراون دەنێرین بۆتان، بە مەبەستی دابینکردنی (میلاک) و (بودجه) بۆیان لە تەرخانی دارایی ساڵی 2027”.