سەرچاوەیەك لە بەغداد ڕایگەیاند، تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتیی كۆنەكردووەتەوە و دەشڵێت، “حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرزداری كورتهێنانی مانگی ڕابردووە”.
سەرچاوەیەك لە بەغدادی پایتەختەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان تا ئێستا هەنگاوی جدیی بۆ كۆكردنەوەی 120 ملیار لە داهاتی نانەوتیی نەناوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای ئەوەی حكومەتی هەرێم كوردستان بڕی 70 ملیار قەرزداری مانگی رابردووە كە نەیتوانی كورتهێنانەكەی پڕبكاتەوە، بەڵام بۆ ئەم مانگەش حكومەتی عێراق بەشێوەی مقەسات (لێبڕین) مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.