محەمەد باقر قالیباف: ئێمە سەركەوتین

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لە جەنگەكەی لەگەڵ ئەمریكادا سەركەوتنی بەدەستهێناوە و دەشڵێت، “دەبێت ئەم سەركەوتنە بەرەو پێشبەرین و پەرە بە خۆمان بدەین”.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە وتارێكدا ڕایگەیاند، دەبێت هەمووان كاربۆ بەرەوپێشبردنی ئەم سەركەوتنەی وڵات بكەن و لەوەش دڵنیابن كە وڵاتەكەی سەركەوتنی بەدەستهێناوە”.

ڕوونیشیكردەوە، ئێرانییەكانی سەلماندیان كە چۆك بۆ هیچ هێزێك دانادەن و بەردەوامدەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستی داگیركار و ئەمریكاش دەبێت دان بە شكستی ئەم جەنگەدا بنێت.

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئەوەشیخستەڕوو، وڵاتەكەی سەركەوتنی بەسەر دەستدرێژییەكانی ئەمریكا بەدەستهێناوە و دەبێت واشنتن تێبگات لەوەی بەم هێرشانەیان ئاشتی و لێكتێگەیشتن بەدەستناهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share