وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە.
ڕێنماییەکان:
* لە وەرزی گەرمادا تا دەكرێت لەماڵدا بمێنەرەوە.
* هەوڵ بدە لە كاتژمێر 10:00 تا 5:00ـی ئێوارە دەرمەچۆ.
* لەكاتی دەرچوون چەتر و چاویلكە و جلوبەرگی ڕەنگ كراوە بەكاربهێنە.
* ئەگەر نەخۆشیی درێژخایەنت هەیە لەكاتی گەرمای تونددا دەرمەچۆ.
* دوور بكەوەرەوە لە خواردن و خواردنەوەی گازی و ساردەمەنیيەكان لە وەرزی گەرمادا.
*ئاو باشترین شلەیە بۆ پارێزگاریكردن لە وشكبوونەوەی جەستەت.