كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە قەزای خەلیفان باریوە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە کاتژمێر 9ـی بەیانیی دوێنێ دووشەممەوە، هەتاوەکو کاتژمێر 9ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە قەزای خەلیفان سەر بە پارێزگای هەولێر باریوە بە 15 ملیم.
بڕی باران لە ناوچەكانی دیكە بەمجۆرەیە، (هەولێر 3.8 ملیم، دهۆک 0.4 ملیم، کەرکوک 1 ملیم، سۆران 5.4 ملیم، چەمچەماڵ 3.1 ملیم، رانیە 2.5 ملیم، شەقڵاوە 8.9 ملیم، کانی ماسی 10 ملیم، شوان 6.3 ملیم، پێنجوێن 3.3 ملیم).
