ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی مانگێکی سلێمانیی ڕاگەیاند.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك مانگی راگەیاندووە کە بڕی 55 ملیار و 406 ملیۆن و 27 هەزار و 935 دینار بووە و 75%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 23%ـی داهاتەكە بەشێوەی چـ.ـەكە و 2%ـی مقاصەیە.
ماڵپەڕەکە داهاتی یەك هەفتەی سلێمانیی لە ڕۆژی 25ـی تەمموزی2026 تا 31ـی تەمموزی2026ـی ڕاگەیاندووە کە بڕی 13 ملیار و 595 ملیۆن و 796 هەزار و 370 دینار بووە و 78%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 22%ـی داهاتەكە بەشێوەی چـ.ـەكە.