نەخۆشخانەی شـ.ـەهیدانی قەڵادزێ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

نەخۆشخانەی شـ.ـەهیدانی قەڵادزێ ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو منداڵە نەخۆشە بڵاوکردەوە، کە بەهۆی نەبوونی ئەمبوڵانسەوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە بەڕێکرا.

لە ڕوونکردنەوەکەی نەخۆشخانەی شـ.ـەهیدانی قەڵادزێ هاتووە، نەخۆشخانەکەمان تەنیا چوار شۆفێری ئەمبوڵانسی هەیە کە نەخۆشەکان بەرەو شارەکانی دیکە دەبەن، کە یەکێکیان خانەنشینە، دوێنێ شۆفێرەکانمان حەوت دەرچوونیان هەبووە، لە کاتێکدا تەنیا چوار شۆفێرمان هەیە و گرفتمان لەو ڕووەوە زۆرە.

ئەوەش هاتووە، دروستبوونی ئەم حاڵەتە یەکەمجار و کۆتاجار نابێت، بۆیە داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەم ئەم گرفتەوە بێت و چارەسەری بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: هێزەکانمان درۆنێکی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقیان خستەخوارەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، درۆنێکی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق خراوەتەخوارەوە کە بۆمبی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئاسایشی ناوخۆی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو پاراستن و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێكان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەراوێزی سێیەمین رۆژی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ستیفن بیگن،…
Total
0
Share