سەرۆکی لیژنەی غازی سلێمانی ئاشکرایدەکات، نرخی لیترێک غاز لە 800 دینارەوە بۆ 400 دینار دادەبەزێت.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غازی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ڕۆژی شەممە و یەکشەممەوە، نرخی لیترێک غاز لە 800 دینارەوە بۆ 400 دینار دادەبەزێت.
ئەمەش پاش ئەوەدێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە، کێڵگەی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی غازی ڕاگرت و بەو هۆیەوە نرخی غاز بەرزبووەوە.