خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە

جارێكی خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێكردەوە و هێزە ئەمنییەكان بە گولە ڕوبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە.

ئەمڕۆ هەینی 5ی شوبات، خۆپیشاندەرانی پارێزگای ناسڕییە لە باشووری عێراق ڕوویانكردەوە گۆڕەپانی حبوبی كە شوێنی خۆپیشاندانەكانی ئەو پارێزگایە و دەكەوێتە ناوەندی شاری ناسڕییە.

خۆپیشاندەرانی ناسڕییە داوا لە حكومەت دەكەن چارەنووسی سەجاد عێراقی ئاشكرابكات كە یەكێكە لە خۆپیشاندەر و چالاكوانانی شارەكە و ماوەیەكە ڕفێندراوە و بێسەروشوێنە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی شاری ناسڕییەی ناوەندی پایتەختی زیقار، توندوتیژی تێكەوتووە و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەراندا ڕویداوە و هێزە ئەمنییەكان تەقەیان كردووە.

هەینی ڕابردووش خۆپیشاندەرانی ناسڕییە گردبوونەوە و هەڕەشەی ئەوەیان كرد گەر چارەنووسی ئەو چالاكوانە ئاشكرانەكرێت، خۆپیشاندانەكە بەرفراوانتر دەكەن و دۆخەكە ئاڵۆزتردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژماردنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی هاوتابوون.. بەم نزیكانە ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجامی بەراوردکاریی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان هاوتابوون، دەشڵێت، بەمنزیكانە ئەنجامی…
Total
0
Share