نورى مالکى: لە کاندیدبوون بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران ناکشێمەوە

نوری مالکی رایدەگەیەنێت، لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ناکشێمەوە و لەبارەی منەوە زانیاریی هەڵە بە ترەمپ دراوە.

نوری مالكی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، “لە کاندیدبوونم بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران ناکشێمەوە و بەردەوامدەبم، ئامادەشم بۆ پەیڕەویکردن لە هەر رێوشوێنێک کە چوارچێوەی هەماهەنگی بیگرێتەبەر، ئەگەر زۆرینەی ئەندامانی چوارچێوەکە بڕیاری گۆڕینم بدەن، ئەوا بەوپەڕی رێزەوە بڕیارەکە پەسەنددەکەم، چونکە بڕیاردانی کۆتایی لە دەستی ئەواندایە”.

وتیشی، “زانیاریی هەڵە و چەواشەکارانە گەیەندراوەتە سەرۆکی ئەمریکا،

گلەیم لە توركیا، قەتەر و سوریا هەیە، کە دەستوەردانیان لەم پرسەدا كردووە و رۆڵیان هەبووە لە هاندانی ترەمپ لە دژی من، ئەوەش بە ناردنی هەواڵ و راپۆرتی ناڕاست لەبارەی منەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “من پەیوەندیم لەگەڵ ترەمپ نییە، بەڵام ئەگەر پێداچونەوە بكات لەگەڵ ئەو كەسانەی کە تویتەكەیان پێنووسیوە و لەبارەی منەوە چەواشەیان كردووە، رەنگە بڕیارەكەی بگۆڕێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم دوای هەڵبژاردن سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندیی هەرێم و عێراق بێتەکایەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و عێراق کرد. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی…
Total
0
Share