وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێنج بڕیاری گرنگی لەبارەی قەیرانی بەنزینەوە دەرکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێنج بڕیاری گرنگی لەبارەی قەیرانی بەنزینەوە دەرکرد و لە یەکێک لە بڕیارەکاندا هاتووە، بەنیازن بە بە ڕەسمیی داوا لە وەزارەتی نەوتی عێراق بکەن کە پشکی نەوتی هەرێمی کوردستان زیادبکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە قەیرانی بەنزین کۆبووەوە و پێنج بڕیاری دەرکرد کە ئەمانەی خوارەوەن:

– وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێک دەدات بەمەبەستی زیادکردنی پشکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەوتی خاو، کە لە ئێستادا ڕۆژانە تەنیا 50 هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دەنێردرێت، لە کاتێکدا پشکی شایستەی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 126 هەزار بەرمیل نەوتە.

– زیادکردنی بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری، بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

– چاودێریکردنی بەنزینی بازرگانی بۆ جۆرەکانی (نۆرماڵ، موحەسەن، سوپەر) لە ڕووی کوالێتی و گونجانی لەگەڵ ژیانی ڕۆژانە و بازاڕی ئێستای هەرێمی کوردستان.

– زیادکردنی کاری لیژنەکانی چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بە ئامانجی پاراستنی کوالێتی جۆرەکانی بەنزین.

– ڕەخساندنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ هاوردەکردنی بەنزین و ماددە کیمیاییەکان، ئەمەش بە مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارتی سامانە سروشتییەکان.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share