بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بەگوێرەی کەشناسی، پلەی گەرما لەمڕۆدا ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات و چەند پلەیەک دادەبەزێت.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەی یەکشەممە بە هەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ڕۆژی یەکشەممە بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
سۆران: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی