شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی گەرما ڕوودەکاتە ناوچەکانمان و ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە چەقی شەپۆلەکە دەبێت.
هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە پلەی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەش چەقی شەپۆلەکە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت بۆ یەکەمجار لە وەرزی گەرمای ئەمساڵ، لە ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما بگاتە 45 پلەی سیلیزی.