لەبارەی خۆڵبارینەوە هۆشداری دەدرێت

کەشناسیی هەرێم لەبارەی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی شاری کەرکوکی گرتووەتەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، مەودای بینین بۆ کەمتر لە 500 مەتر کەمبووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی خۆلبارین شاری کەرکوک و هەندێک لە ناوچەکانی گەرمیانی گرتووەتەوە، بە جۆرێک مەودای بینین لە هەندێک شوێن بۆ کەمتر لە 500 مەتر کەمبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەگوێرەی دوایین زانیاریی بەردەست، مەودای بینین لە هەندێک لە ناوچەکان بەمشێوەیەیە:

کەرکوک/ 3 کیلۆمەتر
چەمچەماڵ/ 2 کیلۆمەتر
دوزخورماتوو/ 300 مەتر
خانەقین/ 7 کیلۆمەتر

کەشناسی پێشبینیش دەکات، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا کاریگەریی ئەو شەپۆلە لاواز بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: لە وەرزی زستان و بارانبارینیش كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكار و بەسەرپەرشتیی تیمی ئەندازیاری شارەوانی…
Total
0
Share