وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشکرایکرد، بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دوو سەرکردەی دیاری داعش دەستگیرکراون کە سەرکردایەتی “ویلایەتی باشوور”یان کردووە.
یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، “ڕۆژی پێنجشەممە 4 شوباتی 2021 لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، هێزەكانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی، ئۆپەراسیۆنێكیان دەستپێكرد لە ئەنجامدا ئەبو جەڕاح، بەرپرسی گرووپێكی چەكدارانی داعش و ئەبو شەداد، دەستگیركراون”.
دەستگیرکردنی ئەو دوو سەرکردەیەی داعش هاوکاتە لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی قەزای سەیدسادق، کە گروپێکی هاوسۆز بۆ داعش ئەنجامیان دابوو.
.. خاصة بعد مقتل والي تلك المنطقة الإرهابي”أبو حسن الغريباوي”
حيث نفذت تشكيلات جهاز مُكافحة الإرهاب عملية نوعية جديدة بالتنسيق مع أسايش السُليمانية، أسفرت عن إلقاء القبض على الإرهابيين المُلقبين(أبو جراح و أبو شداد) والذي يعمل أحدهما كأمر مفرزة والآخر ضمن المفارز الساندة. pic.twitter.com/teFaadhsnD— يحيى رسول | Yehia Rasool (@IraqiSpoxMOD) February 4, 2021
دەزگای ئاسایشی هەرێم دوێنێ ٤ی شوبات ئاشکرایکرد، سێ کەسیان وەک ئەنجامدەری سەرەکی دانانی ئاڵای داعش لە شارەزور و سەیدسادق دەستگیرکردووە و هاوکات چەند کەسێکیش کە هاوکاری ئەو سێ کەسەیان کردووە دەستگیرکراون.