سوپای ئێران: پێویستە دوژمن چاوەڕوانی داخرانی ڕێگەکانی دیکەی هەناردەکردنی نەوت و گاز بێت.

ئاڵای ئێران

سوپای ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، پێویستە دوژمن چاوەڕوانی داخرانی ڕێگەکانی دیکەی هەناردەکردنی نەوت و گاز بێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکەن.

ئەم لێدوانە توندە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی کە ئەگەری هەیە بازنەی ململانێ و گرژییەکان تەنیا لە سنووری گەرووی هورمزدا نەمێننەوە و پەرە بستێنن بۆ ناوچە دەریایی و وشکانییەکانی دیکەی گواستنەوەی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەم هەڕەشە نوێیەی ئێران لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە و چەندین هێرش کراونەتە سەر ژێرخانە لۆجیستییەکان، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێی بەردەوام لە بازاڕەکانی جیهانیی وزەدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئێران راگەیاند

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد نیگەرانیی قوڵی خۆی لەبارەی بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەردەبڕێت. باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share