لە چوارچێوەی سەردانە ڕەسمییەکەیدا بۆ ئەمریکا، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەچوو، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لەگەڵ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا باسیان لە چاکسازیی دارایی و پەرەپێدانی کەرتی بانکی کردووە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، عەلی زەیدی پابەندبوونی حکومەتەکەی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازیی دارایی و ئابوری و پەرەپێدانی کەرتی بانکی، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بونیادنانی ئابورییەکی کاراتر و جێگیرتر.
ئەوەش هاتووە، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ بەرنامەکانی چاکسازی ئابوری و دارایی لە عێراق و هاوکاری لە جێبەجێکردنی پلانەکان بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی گەشەپێدان و باشترکردنی کەشی وەبەرهێنان دووپاتکردەوە.