قوباد تاڵەبانی: نیوەی کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ تەواوبووە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دانیشتووانی چەمچەماڵ، تەکیە، ئاغجەلەر و گوندەکانی ئەو دەڤەرە ساڵانێکی زۆرە بە دەست کێشەی کەمئاوییەوە دەناڵێنن.

دەشڵێت، هەربۆیە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ ئەولەوییەتی ئێمەیە و بە هەر نرخێک بێت، دەبێت لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواوبکرێت.

وەک قوباد تاڵەبانی ئاماژەی پێکردووە، “ئەمڕۆ پڕۆژەکەم بەسەرکردەوە، تا ئێستا %50ـی کارەکانی تەواوبووە. سوپاسی کۆمپانیای جێبەجێکار و ئەندازیاران و کرێکارانی پڕۆژەکەم کرد. دڵنیام کردنەوە هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابیندەکەین و ڕێگەنادەین کارکردن لە پڕۆژەکە پەکی بکەوێت، چونکە ئەمە کەمترین خزمەتە کە بتوانین پێشکەشی خەڵکە خۆشەویستەکەمان لە چەمچەماڵ و دەوروبەری بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: یەكێتی دەیەوێت ئەو مەترسییانەی لەسەر كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان هەیە دووریبخاتەوە

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای ھەڵبژاردنی یەكێتی رایگەیاند:”پەیامەكەی سەرۆك بافڵ و…
Total
0
Share