کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سیستمی ناونووسین بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ ساڵی داهاتوو کارادەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن لە ماڵەکانی خۆیانەوە ناو تۆماربکەن.
وتیشی، بۆ وەرزی حەجی 2026 نزیکەی 90 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ پرۆسەی حەج نووسیبوو 5 هەزار و 120 کەس ناویان گەڕایەوە، نزیکەی هەزار کەس کە بە جێگرەوە ناویان گەڕابووەوە، بە بڕیارێکی وەزیری ئەوقاف بە دەرچوو ئەژماردەکرێن و بێ تیروپشک لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا بەشداردەبن.
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وت، ئەگەر ئەم هەفتەیە سیستمەکە کارا نەبێت، هەفتەی ئاییندە %100 کارا دەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن لە ماڵی خۆیانەوە ناو تۆماربکەن. هاوکات وتیشی، سیستمەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەکرێتەوە و دواتر دادەخرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک.