پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئەو هاوژینانەی ناویان لەسەر یەک کۆبۆنی خۆراک نییە، ناتوانن داوای کۆبۆنی نوێ بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئەو خێزانانەی کە تاوەکو ئێستا کۆبۆنیان جیانەکردووەتەوە و لەسەریەک کۆبۆنی خۆراک ناویان نییە واتە هەریەکێکیان لەسەرماڵی باوکیان ناویان هەیە یان بەهەر شێوەیەکی دیکە ناویان هەیە تکایە بەهیچ جۆرێک داوای دروستکردنی کۆبۆنی تازە نەکەن.
دەشڵێت، واتە ژن و مێرد لەسەر یەک کۆبۆن ناویان نەبێت بەهیچ جۆرێک بۆیان دروستناکرێت، بەڵام ئەگەر ژن یاخود مێرد وەفاتیان کردبێت دەبێت وەفات نامەیان بنێردرێت بەومەرجەی ئەم حاڵەتەش هەرلەسەر یەک کۆبۆن ناویان هەبێت.
ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەگەر ئەم مەرجانەت تیانەبوو تکایە مامەڵەکانتان پێشکەش مەکەن، چونکە ڕەتدەکرێتەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، هاوڵاتیەک دوو هاوسەری هەبێت تەنیا دەتوانێت هاوسەرێکیان جیابکاتەوە بەومەرجەی خۆشی وەک سەرۆک خێزان لەگەڵیا بێت.