پۆلیسی هەولێر: دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە جامی ئۆتۆمبێلیان دەشکاند و دزییان دەکرد

پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە جامی ئۆتۆمبێلیان دەشکاند و دزییان دەکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند، پاش بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تێیدا تۆمەتباران لە پارکی شـ.ـەهيد سامی عەبدولڕەحمان و  لە پێش یاریگای شـ.ـەهید فەڕەنسۆهەریری، جامی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانیان دەشکاند بۆ مەبەستی دزیکردن و دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر / بەشی نەهێشتنی تاوان (نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور)، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وردیان دەستپێکرد.

دەشڵێت، لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان و لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا، هێزەکانمان توانیان شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکەن و هەردوو تۆمەتباری سەرەکی دەستگیربکەن.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و ڕادەستی دادگا کراون بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی بەکارهێنانی ئەم جۆرە هیتەرەوە روونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی بەکارهێنانی جۆرێک هیتەرەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند،”دواى ئەوەی چەند جارێک…
Total
0
Share