وەزیری ئەوقاف: پرسە تەنیا یەک ڕۆژە

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ڕایگەیاند، پرسە تەنیا یەک ڕۆژە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ کارگێڕی ھۆڵی بۆنە و پرسەکانی ھەولێر کۆبووەوە.

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی جەختی لە پابەندیی ھەموولایەک بۆ ڕێنماییەکانی پرسەو بۆنە ئایینییەکان لە خزمەتی گشتی کردەوە، وێڕای پابەندیی تەواوەتی بۆ ڕۆژی پرسە (کە تەنیا یەک ڕۆژە) و بەھیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراو نییە زیاتربێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی پسپۆڕ بەسەرپەرشتیی وەزارەتی ئەوقاف ھەندێک خاڵی ڕێنوێنی لە بەرژەوەندیی گشتی دەردەکات، کە بۆ ئاسانکاریی کەسی پرسەدار و لادانی باری گرانی سەرشانیانە، لەھەموو ھۆڵەکانی پرسە جێبەجێدەکرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share