شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لەپێناو ڕێکخستنی باشتر و ئاسانکردنی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەیەکی لاوەکی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەپێناو ڕێکخستنی باشتر و ئاسانکردنی هاتوچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و خێراکردنی کارەکانی پڕۆژەی یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، کاتژمێر 10ی بەیانیی ئەمڕۆ، (تەیپەر) ڕێگە لاوەکییەکەی بەردەم یەکتربڕەکە کە بەرەو مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەڕوات، وەک لە نەخشەی هاوپێچدا ئاماژەی پێکراوە، بەربەست دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، بۆ پاراستنی ئاسایی هاتوچۆ، شۆفێران دەتوانن شەقامی سەروو هۆتێل ئەبوسەنا وەک ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن و لە یوتێرنی شەقامی جەواهیرییەوە بگەڕێنەوە، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی، دەتوانن چوارڕیانی سەرچناریش وەک ڕێگەی جێگرەوە بۆ گەیشتن بە هەمان ئاڕاستە بەکاربهێنن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share