بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و سەرۆک بافڵ سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ ڕۆڵی کاریگەری لە هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و دووپات لە کاری هاوبەشی نێوان سەرجەم لایەنەکان، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا و پەرەپێدانی کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تا ئێستا دیار نییە حكومەت چەند و چۆن یارمەتیی خوێندكاران دەدات

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ‏بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت بۆ ته‌رخانكردنى بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ خوێندكاران…
Total
0
Share