پۆلیسی گەرمیان: تکایە لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئارامیی خۆتان بپارێزن

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە گەرمیان بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کاریگەریی لەسەر زۆربوونی ڕێژەی تاوان هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە وەرزی هاویندا، هەندێک دیاردەی کۆمەڵایەتی و کێشەی ئەمنی ڕوو لە زیادبوون دەکات، توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە گەرمای توند دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی تووڕەیی، کەمبوونەوەی ئارامیی دەروونی و هەندێک هەڵسوکەوتی خێرا و نەگونجاو، کە لە هەندێک حاڵەتدا دەگاتە مشتومڕ و توندوتیژی.

داوا لە هاوڵاتییان دەکات، لە کاتی توڕەبووندا ئارامیی خۆیان بپارێزن و بڕیاری خێرا نەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share