نەوزاد شێخ کامیل: سەدا 55ـی ئەو بڕە گەنمەی بۆمان دیاریکراوە لە جوتیاران وەرگیراوە

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا کە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 12ـی حوزەیرانەوە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا 277 هەزار و 695 تۆن و 680 تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، سایلۆی سلێمانی 86 هەزار و 297 تۆن و 600 کیلۆ گەنمی لە جوتیارانی سنوورەکە بە پارێزگای هەڵەبجەشەوە وەرگرتووە وەرگرتووە. هاوکات لە هەولێر و گوێڕ، 94 هەزار و 947 تۆن و 800 تۆن و لە دهۆک 96 هەزار و 450 تۆن و 280 کیلۆ گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

پشکی هەرێمی کوردستان لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی پلاندا 400 هەزار تۆنە، بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا %55ـی ئەو بڕە گەنمە لە جوتیاران وەرگیراوە.

سەبارەت بە بەشەئاردی هاوڵاتییان، نەوزاد شێخ کامیل ئاماژەی بەوەدا، دابەشکردنی بەشەئاردی چوارەمی هاوڵاتییان نزیکە لە تەواوبوون و لەم ڕۆژانەدا دەست بە دابەشکردنی بەشەئاردی پێنجەم دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل باسی لە بەشەخۆراکی هاوڵاتییان کرد و ڕایگەیاند، لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی قایمەی بەشەخۆراکی چوارەمی ئەمساڵ بەسەر بریکارەکانی خۆراک دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ماددە خۆراکییەکانی بەشەخۆراکی ئەم مانگە بریتییە لە 3 کیلۆ برنج، 1 کیلۆ شەکر، 1 لیتر زەیت، 400 گرام دۆشاو، 500 گرام نیسک، 500 گرام لەتکەنۆک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: سەرجەم تێبینی و كێشە هونەرییەكانی لیستی مووچەمان چارەسەركردووە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا سەرجەم تێبینی و كێشە هونەرییەكانی لیستی مووچەمان چارەسەركردووەو تیمە تەكنیكیەكانمان…
Total
0
Share