بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایگەیاند، بە زووترین کات مووچە دێت.
ڕێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە سەر مووچەی مانگی شەش و مانگەکانی دیکەش نییە.
وتیشی، بە زووترین کات مووچە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی کوردستان دێت، ڕەنگە لەم هەفتەیەدا بڕیاری خەرجکردنی بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەفدی هەرێمی کوردستان لەبارەی 120 ملیار دینارەکە گفتوگۆیان لەگەڵ بەغداد کردووە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.