کەشناسێک: هاوینی ئەمساڵ باران دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەرێکی کراوە هەیە هاوینی ئەمساڵ ڕیکۆردی ساڵانی ڕابردوو بشکێنێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لە 10 ڕۆژی سەرەتای مانگی تەمموز، دووەم شەپۆلی گەرمای بەهێزی ئەمساڵ ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد، بە گشتی دوو پێشبینی هەن بۆ مانگی تەمموزی ئەمساڵ:

– چەند نەخشەیەک ئاماژە بەوەدەکەن، پلەی گەرما لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ لە ئاستی ئاساییدا دەبێت.

– چەند نەخشەیەکی دیکەش ئەوە دەخەنەڕوو، هەندێک ڕۆژ شەپۆلی گەرمای بەهێز ڕوودەکاتە ناوچەکانمان و پلەی گەرما دەچێتە سەروو ئاستی ئاسایی و بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو, شەپۆلی گەرما بەهێزتر دەبێت.

باسی لەوەشکرد، لە مانگی تەمموز یان ئاب، ئەگەرێکی کراوە هەیە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ڕیکۆردی نوێ لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تۆماربکرێت، هەروەها هاوینی ئەمساڵ باران دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی زانایان: دەبێت ناسری ڕەزازی وەک هونەرمەندێکی یارسانی داوای لێبوردن بکات

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر وتەکانی ئەم دواییەی هونەرمەند ناسری ڕەزازی ڕایگەیاند، “ئەو هونەرمەندە یارسانییە،…
Total
0
Share