لەمانگێكدا 907 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاریی سلێمانی لەدایك بوون

لەمانگی رابردوودا، 907 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاریی سلێمانی لەدایك بوون، لەو رێژەیە 421 یان كوڕ بوون و 486 یان كچ بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 907 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 421 منداڵ كوڕ بوون و 486 منداڵ كچ بوون، لەو ژمارەیە 505 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 402 منداڵ لە رێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.

باس لەوەش دەکات، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 2 هەزار و 254 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە هەزار و 486 نەخۆش داغڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بەپێی ئامارەکە، هەر لەو ماوەیەدا، 195 منداڵ لەبەشی نەبەكام داغڵ كراون و 22 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 108 لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها  هەزار و 144 سۆنەریش گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم گەلپەسەند بێت و ڕای لایەنەکانی لەسەربێت

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم، کە ڕای…
زیاتر ببینە

دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان خوێندكاران لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

بەهۆی نەبوونی ئاو و خزمەتگوزارییەكانەوە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی كچان لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگرییان…
Total
0
Share