زانکۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، کەیسەکەی د. عەبدوللەتیفمان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە.
زانکۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ڕای گشتی و ناوەندە ئەکادیمییەکان، سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە کەیسی مامۆستا (د. عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا)، زانکۆمان کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی کۆتایی پێهێنا.
دەشڵێت، هاوكات پێشنیارە گونجاوەکانی خۆی، بە شێوازێک کە بەرژەوەندیی خوێندکاران و پرۆسەی ئەکادیمی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا بپارێزێت، ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد بە مەبەستی پەسەندکردنیان.